نرخی نەوت لە عێراق زیاتر دادەبەزێت
نرخی بەرمیلێك نەوت لە عێراق بۆ كەمتر لە 30 دۆلار دابەزیوە
K24 - ھەولێر
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نرخی بەرمیلێك نەوت لە عێراق بۆ كەمتر لە 30 دۆلار دابەزیوە.
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاماژەیدا، كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە عێراق بۆ كەمتر لە 30 دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بە مانای لەدەستدانی نیوەی داھاتی وڵاتەكەیە.
ساڵح راشیگەیاند، 97%ی ھەناردەی نەوت لە عێراق بە دراوی بیانییە و نەوت لە وڵاتەكە %45ی كۆی بەرھەمی ناوخۆیی و 93%ی داھاتی بوودجەی گشتی پێكدێنێت، بەو جۆرەش ھەناردەی نەوت دەبێتە سەرچاوی سەرەكی ئابووری عێراق.
جەختیشیكردەوە كە حكوومەت رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی خەرجی گشتی و پابەندبوونە سەرەكییەكان بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی كەمی سەرچاوە لە عێراق.