كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ده‌وروبه‌ری تره‌مپ و پشكنینی بۆ ده‌كرێت
چه‌ند كه‌سێكی بینیوه كه ئێستا كۆرۆنایان گرتووه، به‌ڵام نایه‌وێت كه‌ره‌نتین بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پشكنینی كۆرۆنای بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام پێویست ناكات كه‌ره‌نتین بكرێت و بمێنێته‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ند به‌رپرسێكی بینیوه و له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌ته‌وه كه ئێستا تووشی كۆرۆنا بوونه.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، هیچ پێویستی به‌وه نییه كه‌ره‌نتین بكرێت و هیچ نیشانه‌یه‌كیشی تووشبوونی به ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام پشكنینی تایبه‌تی كۆرۆنای بۆ ده‌كرێت، پێشتریش ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ تووشبووان كردووه.
تره‌مپ كه به‌رده‌وام پرۆتۆكۆل ده‌شكێنێت، ئه‌مجاره ئامۆژگاری پزیشكانیشی پشتگوێخست و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان كرد.
تره‌مپ داوای له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا كرد، هه‌موو رێكاره پێویسته‌كان بۆ خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌ڕووی په‌تاكه ببنه‌وه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه به گوێی پزیشكانیان بكه‌ن و ئامۆژگارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆشكی سپی به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسی راگه‌یاندووه كه تره‌مپ نایه‌وێت بخرێته كه‌ره‌نتین و ته‌نها به‌وه رازی بووه كه پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت.
پێشتر تره‌مپ له دوو كاتی جیاواز له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی كۆنگرێس و شاندێكی به‌رازیلی كۆبووه‌ته‌وه و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، له‌كاتێكدا دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگرێس كه‌ره‌نتین كراون و سه‌رۆكی به‌رازیل كه له شانده‌كه بووه، تووشی كۆرۆنا بووه.
سه‌رچاوه: RT