بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پەرلەمانی ئێران داوایەك لە روحانی دەكات
داوا له روحانی دەکرێت سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بكات
K24 - ھەولێر
په‌رله‌مانتارانی ئێران داوا له روحانی ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بكات.
حوسێن عه‌لی حاجی، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاهین شه‌هر له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتاران نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆمار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئێران ئاماژه‌یداوه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچن، به‌ڵام نامه‌كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران كراوه‌و زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر داواكاریی و ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه.