ئەنجامی پشكنینی ترەمپ راگەیەندرا

پزیشکی کۆشکی سپی ئەنجامەكەی ئاشكرای كرد

K24 - ھەولێر

پزیشکی کۆشکی سپی ئەنجامی پشکنینی دۆناڵد ترەمپی ئاشكرا كرد و رایگەیاند ترەمپ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە.

شۆن کۆنلی، پزیشکی کۆشکی ئەنجامی پشکنینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکای لەبارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەنجامەکە نێگەتیف بووە و دۆناڵد ترەمپ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینی بۆ کراوە.