كۆرۆنا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دوا دەخات
بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی داھاتوو ئەنجامبدرێت
K24 - ھەولێر
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی دووەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لەكاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس عەلی كەدخودایی، گوتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند، كە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی دووەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەو وڵاتە كە بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی نیسان ئەنجام بدرێت، بۆ كۆتاییەكانی مانگی حوزەیران دوا دەخرێت.
كەدخودایی راشیگەیامد، بۆ ئەوكاتیش بەپێی دۆخەكە بڕیار دەدرێت.