ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئێران 13 ھەزاری تێپەڕاند
ئاماری نوێ راگەیەندراو
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی دوایین ئامار لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ھەزار و 200 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و زیاتر لە 100 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 209 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 113 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشی كرد، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 13 ھەزار و 938 كەس و تا ئێستا 724 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستدا.