هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر له ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاند، 3 له تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی راشیگه‌یاند، ئه‌و سێ كه‌سه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆ.
خزمێک و خوشکێکی توشبووەکەی پێشوو، کە گیانی سپارد.