خۆت به ته‌عقیمكردنی ئه‌م خواردنانه سه‌رقاڵ مه‌كه
توێژه‌ران هه‌واڵی خۆش ده‌ده‌ن
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد شافنز هه‌واڵێكی خۆشمان ده‌داتێ كه خۆمان سه‌رقاڵنه‌كه‌ین به پاكژكردنه‌وه‌ی خۆراك و میوه به مادده كیمیاییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وا مه‌زه‌نده‌ی بكه‌ین له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مانپارێزێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگوازرێته‌وه له‌رێگه‌ی خۆراكه‌وه، به‌و مانایه‌ی تووشنابین به ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ی نانخواردنه‌وه. تۆ تووشی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌بیت له كه‌سێكه‌وه له‌به‌ر ده‌متدا بكۆكێت، له نزیكت هه‌ناسه بدات و بپژمێت، هه‌رچه‌نده ڤایرۆسی كۆرۆنا پژمینی له‌گه‌ڵ نییه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه نابێت ده‌ست له هیچ شتێك بده‌ین له‌ده‌وروبه‌رمان كه نه‌خۆشه‌كه‌ی لێ بێت و نابێت نزیك كه‌وینه‌وه له‌و شوێنه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ی لێیه. ته‌نیا ده‌ست شووشتن باشترین پارێزگارییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایا پێویست ده‌كات نائارام بین به‌رامبه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خوارده‌مه‌نییه‌كان؟ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك سێوه‌كه‌ی ده‌ستی بشواته‌وه؟ ئه‌ی گۆشته‌كه پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌یته سه‌ر ئاگر پێویسته ته‌عقیمی بكه‌یت به خوێواو وه‌ك ئه‌وه‌ی چیینییه‌كان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌یانكرد؟
دۆناڵد شافنر پسپۆڕی خۆراك و به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی خوێندنی باڵا و مامۆستا تۆماس مۆنتفیل له زانكۆی رۆتجیرز له ویلایه‌تی نیو جێرسی – ئه‌مریكا، باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كه‌ن چی له خواردن بكه‌ین تا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بین. هه‌ردووكیان پێكه‌وه له رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی رۆژی 14 ئادار بۆمان ده‌دوێن.
*پرسیار: هه‌موو خۆراكزانه‌كان پێمان ده‌ڵێن، ڤایرۆسه‌كه له رێگه‌ی خۆراكه‌وه ناگوازرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌ڵێین كه له‌رێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه له چین گوازراوه‌ته‌وه له بازاڕی ئاژه‌ڵفرۆشان. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه له‌خۆراكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه؟
شافنر: پێموایه ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ی خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌وه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی نزیكی له ئاژه‌ڵه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. زانست ئه‌وه‌ی یه‌كلاكرده‌وه كێشه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی هه‌واو و لیكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. ئیتر هه‌ناسه‌ی ئینسان یان ئاژه‌ڵ بێت. بۆیه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆشی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان هه‌یه.
*پرسیار: ئایا پێویسته میوه و سه‌وزه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ماده‌ی كیمیایی دانرێت و بشۆرێته‌وه یان به سابوون بیشۆینه‌وه؟
مۆنتفیل: شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه به‌شێوه‌ی ئاسایی پێویسته هه‌تا ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌ناو ئاوی ئاسایی دابنرێت باشه، به‌ڵام له‌وانه گرنگتر پێویسته فرۆشیاری سه‌وزه و میوه‌كان ده‌ستكێشیان له‌ده‌ست بێت یاخود كه خۆت سه‌وزه و میوه‌ت كڕی ده‌ستت پێشتر ته‌عقیم بكه‌یت. له دوای بازاڕكردن و پێش ده‌ركردنی میوه و سه‌وزه‌كه له‌ناو زه‌رفه‌كه ده‌ستت بشۆ. ئه‌گینا هیچ پێویست ناكات سه‌وزه و میوه به سابوون بشۆیت.
*پرسیار: ئه‌ی ده‌رباره‌ی گۆشت و مریشك، ئایا ڤایرۆسه‌كه ناگوازنه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت و نه‌خۆش بێت و ده‌ستی دابێت له گۆشته‌كه. ئایا ڤایرۆسه‌كه بۆ ئێمه‌ش ناگوازرێته‌وه؟
مۆنتفیل: كوڵان ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كوژێت، ته‌نانه‌ت له‌ناوچوونی ڤایرۆسه‌كه به كوڵان زۆر خێراتره له ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده. كۆرۆنا له 50 پله‌ی سیلیزی به‌ره‌و ژوور ناژی.
شافنر: زانایاكان ناڵێن ترسه‌كه‌ی سفره ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بێت و ده‌ستی له كۆشته‌كه‌وه دابێت، به‌ڵام هیچ نائارامی ناوێت كه كۆڵا ئیدی بێ ترسه، بۆیه ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ماڵه‌وه به ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی خاوێن دروست ده‌كرێت 99% سه‌لامه‌تن. به‌ڵام لێره‌دا هه‌ندێك رێنمایی هه‌یه، پێویسته گۆشتفرۆش و ئه‌وانه‌ی له سه‌ربڕخانه‌كان ئیش ده‌كه‌ن ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن. كه ئه‌مه‌یان كرد بێگومان ڤایرۆسه‌كه ناكه‌وێته سه‌ر گۆشت و خواردنه‌كه.
له‌هه‌مانكاتدا كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی خواردن دروست ده‌كات باشتره پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ گۆشته‌كه به‌رێت ده‌ستی بشوات. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو خه‌ڵك دڵنیا بكه‌م ئه‌و ڤایرۆسه له‌گه‌ده-دا ناژی ئه‌گه‌ر به خواردنه‌كه‌شه‌وه بێت و بیخۆیت. توانای به‌رگری ترشی ناو گه‌ده‌ی نییه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئیتر گوێرایه‌ڵی رێنماییه‌كان نه‌كه‌ین.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌ناو نییه، توانای نییه له سه‌ر دیواری ناوه‌وه‌ی ریخۆڵه و گه‌ده بژی، ئه‌م ڤایرۆسه ته‌نیا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه هه‌یه و زیاتریش له هه‌ڵمژینه‌وه ده‌چێته ناو سیییه‌كان و تووشی هه‌وكردنی ده‌كات. بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه له‌رێگه‌ی خۆراكه‌وه ناگوازرێته‌وه.
*پرسیار: ئه‌ی له باره‌ی برنج و شه‌كر و قاوه و چا، یاخود گۆشت كه ده‌یبرژێنیت؟
مۆنتفێل: (به‌پێكه‌نیینه‌وه) من هه‌مبه‌رگر ناخۆم به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك درووستی بكات و به‌بێ ده‌ستكێش بیداته ده‌ستم له‌كاتی ئاساییشدا لێیوه‌رناگرم! هه‌مبه‌رگره‌كه یان پارچه گۆشته‌كه به‌هۆی برژانه‌وه ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌چێت، كاتێك ده‌شیخۆیت وه‌ك وتم له‌ناو گه‌ده ناژی. سه‌باره‌ت به برنج و ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و خواردنه وشكانه‌ن ده‌كوڵێنرێت بۆیه ڤایرۆسه‌كه ناژی له‌سه‌ری. به‌ڵام له خواردنی گوێز و فستق و ئه‌و ماددانانه پێویسته له شوێنێك بكڕدرێت له كیسه‌ی داخراودا بێت یان فرۆشیاره‌كه ده‌ستكێش و كه‌مامه‌ی پێوه بێت، چونكه ده‌برێت بۆ ده‌م دوور نییه له‌و كاته له‌رێگه‌ی هه‌ناسه‌وه ڤایرۆسه‌كه نه‌گوازرێته‌وه.
* پرسیار: ئه‌ی له باره‌ی ئه‌و كیسه كاغه‌زیانه‌ی كه خواردنیان تێده‌كرێت؟
شافنر: هیچ داتایه‌كی زانستی نییه له باره‌ی ئه‌وه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه 24 سه‌عات له‌سه‌ر رووی كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه، ته‌نی ره‌ق و ته‌خته و ئاسن بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ. دروشمی زانست بۆ ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌یه ده‌ستكێش به‌كاربێته بۆ فرۆشیار و ئه‌وانه‌ی خواردن درووست ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ست مه‌به بۆ ده‌موچاو، ده‌ست بشۆ، ده‌ست بشۆ، ده‌ست بشۆ.