ئەحمەد داودئۆغڵو: هەڵەبجە زامێکی لە بیرنەکراوە
"برا کوردەکانمان بەرەو بۆنی سێو رایانکرد"
K24 – ههولێر:
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتوو لە تویتێکدا یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکاتەوە.
داودئۆغڵو نووسیویەتی، هەڵەبجە ناوی زامێکی لەبیر نەکراوە. منداڵ و برا کوردەکانمان بەرەو بۆنی سێو ڕایانكرد، نەیانزانی چەكی كیمیاییە! هەركاتێ بیرلەم ڕووداوە دەكەمەوە ناخم دەسوتێ.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ لە عێراق و ئەمڕۆ لە سوریا، هەزاران كەس بەچەكی كیمیایی گیان دەبەخشن. ئێمە یادیان دەکەینەوە.
#Halepçe unutulmayacak bir acının adıdır. Kimyasal silah olduğunu bilmeden elma kokusuna koşan çocukları ve Kürt kardeşlerimizin cansız bedenlerini her düşündüğümde içim sızlar.
— Ahmet Davutoğlu (@Ahmet_Davutoglu) March 16, 2020
Dün Irak’ta, bugün Suriye’de kimyasal silahlarla can veren binlerce kardeşimizi rahmetle anıyorum.