ئەمەریکا یەکەم پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیدەکاتەوە
ئەمڕۆ ئەمەریکا تاقیکردنەوەیەکی گرنگ دەکات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مەریكی نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سیۆشێیتد پرێسی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كه‌م پێكووته‌ی دژه ڤایرۆسی "كۆڤید 19" له‌سه‌ر كه‌سێكی خۆبه‌خشی تووشبووی ڤایرۆسه‌كه تاقیده‌كرێته‌وه، كه پێشووتر تاقیكردنه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووە، په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی تێچووی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی دابین كردووه و له دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌كان له واشنتن تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
شاری ووهانی چین، به كانگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت و به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه، تا ئێستا له 139 وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه 6512 گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له 169 كه‌سیش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
H.J