30 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا تۆمار كران
زۆرینه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی رووسیا تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند، (30) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (93) كه‌س.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا، تاتیانا گولیكۆڤا، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (30) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ژماره‌ی تووشبووان له (63) كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته (93) كه‌س.
روونیشیكرده‌وه، (86) حاڵه‌تیان له ده‌ره‌وه رووسیا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوونه و ئه‌وانی دیكه له ناو رووسیا تووشبوونه.