له كه‌ركووك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ
K24 – كه‌ركووك:
له شاری كه‌ركووك بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، سه‌رۆكی شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ته‌ندرووستی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك، راكان سه‌عید عه‌لی، بڕیاریدا، ژوورێكی تایبه‌ت به ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ چاودێریكردنی رێكاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی خۆپارێزی و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی هه‌ر بارێكی مرۆیی به په‌له پێكبهێنرێت.
بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك له هه‌شت خاڵ پێكهاتووه و تێیدا هاتووه: له سبه‌ی (17ی ئازار/ مارسی 2020) له دوای ده‌ستهه‌ڵگرتن له ده‌وام تا (23ی ئازار/ مارسی 2020) ده‌وام له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان راده‌گیرێت.
له خاڵی دووه‌می بڕیاره‌كه‌دا، هاتووه: له كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ی سبه‌ی (17ی ئازار)ه‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ و به شێوه‌ی (24) كاتژمێری هاتوچۆ له شاره‌كه قه‌ده‌غه‌یه.
له خاڵی سێیه‌مدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی فه‌رمانگه و گه‌ڕه‌ك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌ركووك به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس بڕشێندرێن.
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیان كراوه، هاوكاری دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن.

