ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئێران 16 ھەزاری تێپەڕاند
ئێران ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند
K24 – ھەولێر
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران، 16 ھەزار تێپەڕاند. زیاتر لە 900 كەس لەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، لە ماوەی لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 178 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوونە، ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 16 ھەزار و 169 كەس.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران لە 24 كاتژمێری رابردوودا 135 كەس بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە ئێران بە كۆرۆنا مردون گەیشتە 988 كەس
ئاماژە بەوەشكراوە، تائێستا 5 ھەزار و 389 كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە.