چۆن هه‌ستده‌كه‌یت كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بویت؟
له هێواشه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ توند
K24 – هه‌ولێر:
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن – ئه‌مریكا، نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا - (COVID-19) له هێواشه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ توند. هه‌تا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌سه‌كه بمرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتبێت.
بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به نائارامی بكات كاتێك لووتی ئاو ده‌كات یان تووشی سوتانه‌وه‌ی قوڕگ ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی چێنجین ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی:"جانیت هێل خێزانی ستیڤ ویزنیاك دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی كۆمپانیای ئه‌پل له دوای سه‌ردانێكی بۆ چین له‌سه‌ره‌تای مانگی جێنیوه‌ری 2020 نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له تویتێكدا پێكه‌وه له دوای گه‌ڕانه‌وه ده‌ڵێن نه‌خۆشییمان سفره، تا چه‌ند رۆژێك نابات تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن، بۆ به‌دبه‌ختی هێل، جیوبی لوتی له‌گه‌ڵدایه".
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی وه‌ك زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كانی تری كۆرۆنا، كۆڤید ناینتین ده‌بێته هۆی سنگه‌كوژێ، كه نیشانه‌كانی (تا و كۆكه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی) له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشییه‌كه، ده‌شێت ببێته هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان و له‌كاركه‌وتنی گورچیله، كه ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، به‌هۆی لاوازی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیانه‌وه ڤایرۆسه‌كه پێیانده‌وێرێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌كی كه‌می هه‌ڵامه‌تت بوو ئه‌وه خۆت له‌ماڵه‌وه ده‌توانی چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌یت به خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین یان ئه‌و ده‌رمانه ئاساییانه‌ی هه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌تی ئاسایی بێت چونكه ئه‌گه‌ر تا-ت له‌گه‌ڵ نه‌بوو هیچ مه‌ترسه كۆرۆنا ڤایرۆست تووش نه‌بووه".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی له د. جاك برۆند-ی پسپۆری قورگ و لوت وه‌رگرتووه له نه‌خۆشخانه‌ی سانفۆرد له ویلایه‌تی میشیگان كه 80%ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا – كۆڤید ناینتین حاڵه‌تی سوكن و قورس نین و ترسیان نییه و 100%ی چاكئه‌بنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانین كۆكه‌كه‌ت زۆر تونده و تا-ت زۆر به‌رزه و هه‌سته‌كه‌یت ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت و هه‌ست به گێژبوون ده‌كه‌یت، بێ هیچ دوودڵی په‌یوه‌ندی به تیمی فریاگوزاری بكه له‌شاره‌كه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی بتخه‌نه ژێر چاودێری.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی هێل له ژماره‌ی 16 ئازاردا ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له شوێنێك بوون و نه‌خۆشییه‌كه‌ی تیا بڵاوه و گه‌ڕاوه‌ته شوێنێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا بڵاو نییه، تووشی ترس و دوو دڵی نه‌بێت به‌پێی رێنمایی پزیش خۆی بخاته به‌ربه‌ستی ته‌ندروستییه‌وه له ماڵه‌وه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن – ئه‌مریكا ئامۆژگاری حكومه‌ته‌كان ده‌كات كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی چاودێری پزیشكی، پشكنینی خیرا بكه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه، ده‌شڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی گرنگه بیر له‌وه بكه‌یته‌وه ئایا تۆ گه‌شت بۆ وڵاتێك كردووه نه‌خۆشییه‌كی تێدا بڵاو بووه؟ ئایا په‌یوه‌ندیت به یه‌كێكه‌وه كردووه و دواتر بیستوته‌ته‌وه كه ئه‌و نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتووه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بووبێت و تێكه‌ڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر نه‌بوبیت، ئه‌وا پێویست ناكات خۆت تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكه‌یت.
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 17ی ئازار 182 هه‌زار و 295 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7هه‌زار و 181 كه‌س مردوون، به‌ڵام 80 هه‌زاریش چاكبوونه‌ته‌وه.
ئا: لوقمان غه‌فوور