ناوچهی سهوز و بنكەیهكی سەربازی مووشهكباران كران
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە شەڕی تیرۆرستان بەردەوام دەبین
K24 - ھەولێر
حەوت مووشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی تاجی و ناوچهی سهوزی بەغدا كران و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بنکەی سەربازی قائیم رادەستی ھێزە عێراقیەکان دەکاتەوە.
شەوی رابردوو سێ مووشهك ئاراستهی بنكهی سهربازی تاجی له باكوری بهغدا كران و چوار مووشهكی دیكهش ئاراستهی ناوچهی سهوزی بهغدا نزیك باڵیۆزخانهی ئهمەریكا كران.
وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاند، لەگەڵ وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق قسەی کردووە و رێکارەکانی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و رادەستکردنەوەی بنکەی سەربازی قائیم بە ھێزە عێراقییەکان باسیان لێوەکراوە.
وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێ، لە شەڕی دژ بە تێرۆریستان و بەسزا گەیاندنی ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تاجی بەردەوام دەبین.