داوا لە روحانی دەكرێ قەدەخەی ھاتووچۆ رابگەیەنێت
داوای كەرەنتینەكردنی چهند ناوچەیهكی ئێران دەكرێت
K24 - ھەولێر
پێنج وەزیر و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ داوا لە سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن، كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێنج وەزیری تەندروستی كابینەكانی پێشووی ئێران و ژماریەك پزیشك و مامۆستای زانكۆ لە نامەیەكدا داوا لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن، كەرەنتینەیەكی گشتی رابگەیەنێت.
لە نامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بە خێرایی بڵاودەبێتەوەو قەیرانێكی گەورەی دروستكردووە، دەڵێن "ئەگەر قەدەغەی ھاتووچۆ رانەگەیەندرێت و ھەندێك ناوچەی ئێران كەرەنتینە نەكرێن، ژمارەی قوربانیان زیاتر و كارەساتەكەش گەورەتر دەبێ.