یەکەم حاڵەتی مردن بەھۆی کۆرۆنا لە رووسیا تۆمارکرا
چەند رۆژێك لە ژێر چاودێری پزیشكیدابوو
K24 - مۆسكۆ
نیوەرۆی 19/3/2020 فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا رایگەیاند: "لە شاری مۆسکۆ ئافرەتێکی تەمەن 79 ساڵی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ھەروەھا پزیشکەکان لەبارەی کۆچکردووەکە دەڵێن: "ئافرەتەکە پێشتر نەخۆشی شەکرە و دڵی ھەبووە، بەڵام بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە رۆژی 13/3/2020ەوە خرابووە ژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکی و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
پێشتر فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا ئاشكرای كردبوو، كە 147 کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەوانەش 5 کەس چارەسەرکراون و گەڕاونەتەوە ماڵ.