ئێران دوایین ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدانی بەهۆی کۆرۆنا راگەیاند
ژمارەی تووشبووان 18 هەزاری تێپەڕاند
K24 – هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەته 18هەزار و 407 کەس و تاکو ئێستاش 1284 کەس گیانیان لەدەست داوه.
عەلی رەزا رەئیسی جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند: له 24 کاتژمیری رابردوو 1044 تووشبووی نوێ تۆمار کراوه و بەمجۆرەش ژمارەی تووشبووان گەیشته 18407 کەس.
رەئیسی راشیگەیاند: هەر له 24کاتژمێری رابردوو 149 کەس له پارێزگا جیاجیاکانی ئێران به کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی قوربانیان گەیشته 1284 کەس.
رەئیسی ئاشکراشی کرد: 5979 کەسیش چاکبوونەتەوه و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووه.
سەرچاوه: IRNA