ئێران نزیكەی 10 ھەزار بەندكراو ئازاد دەكات

خامنەیی فەرمانی داوە

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگەیاند، نزیكەی 10 ھەزار بەندكراو به‌ لێبوردنی گشتی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئازاد دەكرێن.

غولام حوسێن، ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوه‌ری ئێران وردەكاری ئه‌و لێبوردنه‌ گشتییه‌ی رێبەری ئێران بۆ بەندكراوان ئاشكرا ده‌كات و دەڵێ نزیكەی 10 ھەزار كەس بەر لێبوردنه‌كه‌ دەكەوێت و لەنێو ئەو بەندكراوانەی ئازاد دەكرێن، بەندكراوانی ئەمنی و سیاسیش هه‌ن.

دوای ئەوەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی 85 ھەزار بەندكراو بە شێوەی كاتی ئازاد كران. عەلی خامنەی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەبۆنه‌ی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێ بڕیاریدا ھەندێك لە بەندكراوی دیاریكراو ئازاد بكرێن.