چین دووەم رۆژی بێ کۆرۆنا بەڕێکرد
3 حاڵەتی مردن تۆمار کراوه
K24- هەولێر
بەپێی راگەیەندراوی بەرپرسانی تەندروستی، چین دووەم رۆژی بێ تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون لەناو خاکی خۆی به ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێکرد.
له هەمانکاتدا 39 حاڵەتی نوێش ناسراونەتەوه و به گوتەی کۆمیسیۆن تەندروستیی چین، هەموویان لەناو ئەو هاووڵاتیانن که بەمدواییه له وڵاتەکانی دیکه گەڕاونەتەوه.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ که له چینەوه سەریهەڵدا، زیاتر له 3هەزار کەسی لەم وڵاته کوشت، بەڵام به رەچاوکردنی رێوشوێنی توند، توانیی بارودۆخەکه کۆنتڕۆڵ بکات.
له شاری ووهان که شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکه بوو، بۆ دووەم رۆژ هیچ حاڵەتێکی تۆشبوون تۆمارنەکرا، بەڵام له 24کاتژمێری رابردوو، 3کەس له تووشبووانی پێشوو گیانیان لەدەست دا.
سەرچاوه: BBC
K.S