ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له ئێران له 20 هەزار نزیک دەبێتەوه
ژمارەی مردووان 1400 کەسی تێپەڕاند
K24- هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەته 19هەزار و 644 کەس و 1433 کەسیش گیانیان لەدەست داوه.
عەلی رەزا رەئیسی جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ دوایین ئاماری خستەڕوو و گوتی: له 24 کاتژمێری رابردوو 1237 تووشبووی نوێ تۆمار کراوه و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەته 19644 کەس.
عەلی رەزا رەئیسی روونیکردەوه: له 24کاتژمێری رابردوو 149 کەسی دیکه به کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی قوربانیان گەیشتووەته 1433 کەس.
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشکراشی کرد: تاکو ئێستا 6745 کەسیش چاکبوونەتەوه و رەوانەی ماڵەوه کراون.
سەرچاوه: IRNA
K.S