راگهیهندراوی ئهمڕۆی وهزارهتی تهندروستی
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوی ژماره (24)ی تایبهت به ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (24)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (4548) هاووڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1630) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (866) لە هەولێر، (395) لە سلێمانی، (226) لە دهۆك، (38) لە هەڵەبجە، (44) لە گەرمیان، (36) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (2918) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (75) هاووڵاتی.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (178) پشکنین ئەنجامدرا کە (27) لە شاری هەولێر و (64) لە شاری سلێمانی و (87) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا ،کە پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان (23)، (40)، (40)، (25)، (70) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (24) ساڵ کە سێ تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، و یەكێك لە تووشبووەکانی تر لە وڵاتی ئیسپانیا گەڕاوەتەوە.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (47) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
20ی ئازاری2020