کەسێکی نزیکی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا تووشی کۆرۆنا بوو

مایک پێنس سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایە

K24- هەولێر:

ئەندامێکی نووسینگەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و راسپێردراو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

کاتی میلەر، سەرۆکی نووسینگەی رۆژنامەوانی مایک پێنس لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەندامێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام دڵنیایی دەدات لەوەی، ئەو کەسە بەم نزیکانە، چاوی بە پێنس و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا نەکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز پەیوەندی کردووە بە مایک پێنسەوە، بەڵام ئامادە نەبووە لەسەر ئەو بابەتە زانیاری بدات.

لە ئەمەریکا، بیست هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و تاکو ئێستا 275 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.