پزیشكه ئه‌وروپییه‌كان هه‌مان هه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی ووهان دووباره ده‌كه‌نه‌وه
هۆشداریش ده‌ده‌ن
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
وێڕای ئه‌وه‌ی چین تاڕاده‌یه‌ك خه‌ریكه كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات له وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی گه‌وره له ئه‌وروپا تۆمارده‌كرێت. پزیشك و كارمه‌ندانی ووهان-ی هه‌رێمی هوبه‌ی چین به نائارامییه‌وه ده‌ڕواننه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كارمه‌ندانی پزیشكی ئه‌وروپا، كه ئه‌وان پێشتر كردوویانه.
له راپۆرتێكی بۆلمبێرگدا كه رۆژی 18ی ئادار بڵاوبۆوه باس له‌وه ده‌كات كه خۆنه‌پارێزی كارمه‌ندانی پزیشكی، بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و مردن له نێو تیمی پزیشكاندا له شاری ووهان، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌متێگه‌یشتنی كارمه‌ندان له ڤایرۆسه‌كه و نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ پارێزگاریكردن له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه به‌هه‌زاران كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوون له كاتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كاندا، له‌نێو تووشبووانیشدا 46یان مردن.
وو دۆنگ، مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناو له زانكۆی بیجینگ یونیه‌ن، كه بۆ بۆلمبێرگ دواوه، پێیوایه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وان كردوویانه پزیشكه ئه‌وروپییه‌كان دووباره‌یان كرده‌وه، به‌ڵام پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان وانه‌یان لێوه‌رگرت. ده‌ڵێت: "رۆژانه گوێمان لێیه هاوڕێ پزیشكه‌كانمان له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئێمه".
كۆی به‌ركه‌وتنی كارمه‌ندانی بواری پزیشكی، قه‌یرانێكی قووڵه كه وڵاتانی خۆرئاوا رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه كه ئێستا ڤایرۆسه‌كه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ئه‌وروپای كردووه. له ئیتاڵیاوه تا ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو به‌ده‌ست كه‌می كه‌لوپه‌لی پزیشكییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر وه‌ك چین ناڵاندی به‌ده‌ستییه‌وه. هه‌ر له‌كه‌ماوه تا ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی ده‌یپۆشی كه نابێت جلوبه‌رگێكی ئاسایی بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و چاویلكه تایبه‌تییه‌ی كه به‌كاردێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له رێگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، چاوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه چاینه مۆرنین پۆست، له راپۆرتێكدا ئاماژه به هه‌مان كێشه ده‌كات له ئه‌وروپا.
(دوو بین) به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی چاودێری ورد له نه‌خۆشخانه‌ی بیجینگ یونیه‌ن-ی پزیشكی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه پزیشكانی چاو و لوت و قورگ، زۆرترین كه‌سن كه تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه و لێشیان مرد له شاری ووهان. له نێو كۆنگره‌كه‌وه كه رۆژنامه‌كه گواستوویه‌تییه‌وه، ده‌شڵێت: "به لێكدانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م پسپۆرێتیانه شاره‌زاییان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسۆلۆژی-دا نییه".
له‌كاتێكدا به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، رۆژی 18ی ئازار له چین 21 حاڵه‌ت تۆمار كراوه، به‌ڵام له‌ئه‌وروپا به ژماره‌ی بێوێنه حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێت. كۆی گشتی تووشبوو له‌و رۆژه‌دا 220 هه‌زار و 105 كه‌س بووه و 8هه‌زار و 929 كه‌س مردوون.
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه.