وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: "پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه له چالاكی خران"
له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی كراونه‌ته ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له چیای خواكوڕك، پێنج ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان له "چالاكی خراون".
له تویتێكدا، وه‌زاره‌ته‌كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی پارتی كرێكاران له رێگه‌ی ئامێره‌كانی چاودێری و له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كرده‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و هێرشه و راده‌ی زیانه گیانییه‌كانی چه‌كدارانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
Irak kuzeyi Hakurk bölgesinde keşif ve gözetleme vasıtalarıyla tespit edilen bölücü terör örgütü mensubu 5 PKK'lı terörist, düzenlenen hava destekli operasyonla etkisiz hale getirildi. Operasyonlarımız tüm hızıyla devam ediyor.#MSB #TSK pic.twitter.com/Iz1IfPgVkZ
— T.C. Millî Savunma Bakanlığı (@tcsavunma) March 22, 2020