له كۆرمۆر هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
پشكنینیان بۆ كراوه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای دانه‌غاز – كرێسنت پترۆلیۆم رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی كارمه‌نده بیانییه‌كانی وێستگه‌ی كۆرمۆر ده‌ریخستووه، كه هیچ كه‌سێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: دوای كه‌ره‌نتین كردن و پشكنین ده‌ركه‌وت، ئه‌و سێ كارمه‌نده بیانییه‌ی كه له وێستگه كارده‌كه‌ن، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه له رۆژی 12ی ئازار له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر ئێروه‌یز، گه‌یشتنه سلێمانی و هه‌ر سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ چوونه ناو وێستگه‌كه، دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواكران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌و سێ كارمه‌نده بیانییه له شوێنێكی تایبه‌ت له ناو وێستگه‌كه جیاكراونه‌ته‌وه و پشكنینی به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌نجام دراوه.