لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دڵنیایی دەدرێت

ئەحمەد سەفار: بە درێژایی ئەمساڵ کێشەی مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت

K24 - ھەولێر

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت، به‌ڵام مووچەی فەرمانبەران بە درێژایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت، زیادەی دارایی دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو قەیرانە جیهانیەی نرخی نەوتی دابەزاندووە، کاتیە و ته‌نیا مانگێک یان دوو مانگ بەردەوام دەبێت، ناتوانێت زیاتر درێژە بکێشێت، نرخی ئێستای نەوتیش زیان بە عێراق ناگەیەنێت.

ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند، تا ساڵێک هیچ کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت، ده‌كرێ لە زیادەی بودجەی 2019 دەتوانن سوود وەربگرێت. هەروەها عێراق یەدەگی دراوی بانکی ناوەندی هەیە و له‌ هه‌ر دۆخێكدا دەتوانێت هانا بۆ یەدەگەکەی ببات.