عێراق ھانا بۆ سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی دەبات
عێراق ھانا بۆ سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی دەبات
K24 - ھەولێر
سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی رایگەیاند، دەیان وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا پەیوەندییان بە سندووقەکەیانەوە کردووە، بۆ سنووردارکردنی لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکانیان داوای هاوکاری داراییان کردووە.
سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی ئاماژەی بەوەشكرد، تەحەدای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەندێک وڵاتی ئابووری داتەپیو سەختە، لهوانه عێراق و سودان و یەمەن.
ئەمە لە کاتێکدایە سندووقی نەختیەنیی نێودەڵەتی لە راپۆرتێکی پێشوویدا رایگهیاندبوو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری قووڵی لەسەر ئابووری جیهان دەبێت.