حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك تۆمار كرا

ئافرەتێکی تەمەنی 70 ساڵە

K24 – كه‌ركووك:

تووشبووییەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك تۆماركرا،  تووشبووەكە ئافرەتێکی تەمەنی 70 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی تازەیە.

دلێر شوانی، ئەندامی شانەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند، ئێستا لە كەركووك دوو تووشبوو ھەیە و 7 كەسی دیكە لە كەرەنتینەن، بەڵام رەوشی تەندروستیان جێگیرە و چاوەڕێ دەكەین دواین پشكنینەكانیان بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بیاننێرینەوە ماڵەوە.