نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئەمەریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاریدا دوو تریلیۆن دۆلار بۆ بوژاندنەوەی ئابوورییەکەی تەرخان بکات تاوەکو کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر دانەنێت.
ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 28 دۆلار و 29 سەنتە لە کاتێکدا دوێنێ بە 27 دۆلار و 90 سەنت بوو.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی ئابووری رووسیا و سعوودییە، نرخی نەوتی لە مانگەدا، 45% نرخەکەی خۆی لەدەستدا.
Reuters