دوو تووشبووی نوێ له هه‌ولێر تۆماركران
دانیشتووی شاری هه‌ولێرن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆماركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه هەردوو تووشبووه‌كه پیاون، تەمەنیان 35 ساڵه و دانیشتووی شاری هەولێرن.
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 99 حالەت و دوو مردن.