لە ھەولێر پشكنین بۆ دوو گومانلێكراوی بیانی دەكرێت

كەسەكان جێگای گومانن

K24 - ھەولێر

مەفرزەكانی ھاتووچۆی ھەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێك دا گرت، كە دەیویست دوو كەسی نیپاڵی بگوازێتەوە، پشكنین بۆ ئەو دوو كەسە دەكرێت و شوفێری ئۆتۆمبێلەكەش سزا دەدرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەر داگیرا، کە بەنیاز بوو دوو کەسی نیپاڵی لە بەرامبەر بڕێك پارە بگوازێتەوە".

وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە: "كەسەكان  جێگای گومانن، بۆیە شوفێرەکە سزادراوە نیپاڵیەکانیش بۆ پشکنین نێردران".