کۆرۆنا گەورەترین گورز لە ئابووری بەریتانیا دەدات
دابەزینی زۆر تۆمار دەكات
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێنوێنی مانگانەی بەڕێوەبەری کڕیاران، زۆربەی چێشتخانە و کافتریا و یانهكانی داخراون، ئابووری وڵاتەکە بە رێژەی لە 1.5% بۆ 2 لەسەر ئاستی وەرزی دابەزیووە.
کریس ویلیامسۆن، گەورە ئابووریناس لە ئەی ئێچ ئێس ماركێت بۆ کاروباری کۆمپانیاکان دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەو دابەزینیە دڵۆپێک بێت لە دەریا و زۆر کەمترە بەراورد بەو دابەزینەی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ دەیبینین.
ئەمە لە کاتێکدایە ئابووری بەریتانیا خراپترین قۆناخی دابەزینی لە ساڵانی 2008 و 2009 تۆمارکرد کە ئابوورییەکەی لە ساڵێکدا لە 2.1% دابەزی.
هاوکات ئابووریناسان لە مۆرگان ستانلی پێشبینی دەکەن، کۆی بەرهەمی ناوخۆی بەریتانیا بە رێژەی 10% یاخو زیاتر لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ دابەزێت، بە درێژایی ئەمساڵی بە رێژەی لە 5% دابەزێت.