سێ هاووڵاتی كه‌ركووك لە رووسیا سزا ده‌درێن
بە رێگەی نایاسای ویستویانە لە رووسیاوە بچنە ئەوروپا
K24 - مۆسكۆ
سێ هاووڵاتی دانیشتووی كەركووك، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 19/9/2019 له سنووری نێوان رووسیا- بیلارووسیا، له ناوچه‌ی كاڕاچێڤسكی سه‌ر به پارێزگای بریانسك له ناو بارهه‌ڵگرێك به‌بێ بوونی هیچ ناسنامه‌یه‌ك ده‌ستگیر كران. پەیامنێری كوردستان24 لە بەدواداچوونێكدا زانیاری لەباری ئەو كەسە ئاشكرا دەكات.
په‌یامنێری كوردستان24 له مۆسكۆ، بۆ دەستكەوتنی زانیاری له‌باره‌ی ئێستا و ئاینده‌ی سێ ده‌ستگیركراوه‌كە، په‌یوه‌ندی كردووە به‌هه‌ر یه‌ك له به‌شی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سنوورپارێزی رووسیای فیدراڵی سه‌ربه‌ر ئاژانسی فیدراڵی (ئێف. ئێس. بێ) پارێزگای بریانسك و به‌شی راگه‌یاندنی دادگای زلینكۆڤسكی.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری كوردستان24 كەوتووە، ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی كه هیچ پێناسێكیان پێ نییه، خۆیان وه‌ك هاووڵاتی عێراقی ناساندووه، خەڵكی كەركووكن بە ناوەكانی:.
م. ئ. ج، له دایكبووی 19/4/1988 كه‌ركووك
ن. ئ. م، له دایكبووی 21/7/1986 كه‌ركووك
س. ق. د، له دایكبووی 5/5/1993 كه‌ركووك
به‌شی راگه‌یاندنی دادگای زیلینسكی له بریانسك به كوردستان24ی راگه‌یاند: ئه‌م سێ كه‌سه له‌دانپێدانانی خۆیاندا ده‌ڵێن: پێشتر له‌نێوان خۆیاندا رێكه‌وتوون كه به‌ره‌و خۆرئاوای ئه‌وروپا به‌ڕێبكه‌ون، بۆیه رۆژی 7/9/2019 له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و ئیستانبوڵ بەڕێكەوتون، پاشان له رۆژی 13 تا 17 ھەمان مانگ به رێگای ئاو له ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ئه‌دێسای ئۆكراینا و له رۆژانی 17 تا 18 ی ئه‌یلول به ئۆتۆمبێلی جۆری DAF ژماره‌ی H 957 AC 32 به ناو وڵاتی بیلارووسیا تێپه‌ڕیون هاتوونه‌ته ناو رووسیا، تا كاتژمێر 11ی نیوه‌ڕۆی 19/9/2019 هه‌رسێكیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه له نزیك خانووی ژماره 1 شه‌قامی تورگێنیڤی شاری كه‌ڕاچێڤی پارێزگای بریانسك ده‌ستگیركراون.
دواتر له‌رۆژی 19/12/2019 له دادگای زلینكۆڤسكی پارێزگای بریانسك ، به‌پێی مادده‌ی 322 به‌ندی 3 له‌یاسای سزادانی رووسیای فیدراڵ، كه تایبه‌ته به هاووڵاتیانی بیانی یان بێ ره‌گه‌زنامه، ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ی كه‌ركووك به 9 مانگ زیندانی سزادراو.
ئه‌مه چه‌ندین جاره قاچاغچییه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگای رووسیاوه هاووڵاتییانی باشووری كوردستان بگه‌یه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی توندی سنووره‌كانی رووسیا، زۆربه‌یان ده‌ستگیركراون و پاشان سزادراون.
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، 24 هاووڵاتی دیكە باشووری كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سنوور پارێزی رووسیای فیدراڵه‌وه ده‌ستگیركران و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ زیندانی كران و پاشان گه‌ڕێندرانه‌وه كوردستان.