"تیر شتیگن به‌ره‌و یانه‌ی بایرن میونشن به‌ڕێوه‌یه"
بارسێلۆنا ناتوانێت داواكارییه‌كه‌ی تیر شتیگن جێبه‌جێ بكات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، بارسێلۆنا چواره‌مجاره له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تیر شتیگن ناگاته رێككه‌وتن، بایرن میونشنیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه هاتۆته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه تیر شتیگن ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ بكاته‌وه، شتیگن دوایین قسه‌ی خۆی به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ده‌بێت مووچه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ناتوانێت ئه‌م داواكارییه‌ی شتیگن جێبه‌جێ بكات، له به‌رامبه‌ردا بایرن میونشن ده‌یه‌وێت سوود له‌م بارودۆخه وه‌ربگرێت و شتیگن بكاته جێنشینی مانوێل نویه‌ر.
تیر شتیگن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه و 4 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه، 224 یاری كردووه، 206 گۆڵی لێكراوه و 94 كلین شیتی هه‌یه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.