ئەو كەسانەی لە فەرەنساوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە
دوای بەدواداچوونی كوردستان24 نوێنەری حكومەتی ھەرێم ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
دوای بەدواداچوونی كوردستان24 بۆ ئەو قوتابی و ھاووڵاتییانەی ھەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی وڵاتن، بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ناتوانن بگەڕێنەوە. نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ھەرێم له فەرە‌نسا داوا لەو كەسانە دەكات، كە لە فەرەنسان پەیوەندییان پێوە بكەن.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فەرە‌نسا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ: ئاگاداری ئەو ھاووڵاتیانەی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەكەینەوە كه ئێستا له فه‌ره‌نسان و خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، یان به‌شه‌كانی دیكەی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ رێكخستنی كاروباری گه‌ڕانه‌وه‌یان. به‌هۆی دۆخی نائاسایی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، به مه‌به‌ستی رێگریگرتن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمه‌ڵێك رێنمایی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان وڵاتان له ئارادایه.
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فەرە‌نسا راشیدەگەیەنێت، به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی خێرای رووداوه‌كان، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه له ماوه‌یەكی كورتدا رێنمایی نوێ و قه‌ده‌غه‌ی توندتر به‌سه‌ر هاتووچۆدا بسه‌پێندرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بۆ ماوه‌یەكی زیاتر بمێننه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
پێشتر علی دۆڵەمەری، بە كوردستان24ی راگەیاندبوو "ئەو کەسانەی ڤیزەکەیان بەسەرچووە، یاخود بەسەردەچێت و ناتوانن لە رێكەوتی دیاریکراو بگەڕێنەوە، تووشی ھیچ کێشە و گرفتێك نابن و دوای تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە، دەتوانن ھەر بەو ڤیزەیە بگەڕێنەوە کوردستان".
ھاوكات دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا بە كوردستان24ی گوت: "زۆربەی قوتابی و گەشتیارە کوردەکان لە بەریتانیا و ئەڵمانیا ئەو گرفتەیان ھەیە".
ھەر پەیوەست بەو بابەتە کاروان جەمال تاھیر، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە رێگای كوردستان24ەوە، داوای لە سەرجەم قوتابی و گەشتیارانی کورد کردووە، ئەوانەی گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە کوردستان، پەیوەندی بکەن نوێنەرانی حکومەتی ھەرێم لە لەندەن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ئەو كەسانەی لە فەرە‌نسا گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان، یان شارەكانی عێراق دەتوانن، پەیوەندی بە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم لە فەرە‌نسا بكەن: