كەسێكی دیكە لە كەركووك تووشی كۆرۆنا بوو
پیاوێكی تەمەن 74 ساڵە
K24 - كەركووك
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ئاشكرای كرد، كەسێكی دیكە لەو شارە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
دکتۆر سەباح نامیق، بەڕێوەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە تووشبووەكە پیاوە و تەمەنی 74 ساڵە و خەڵكی شارەدێی لەیلانە.
تائێستا لە كەركووك 10 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەنێویاندا 6 كەس بەتەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و حاڵەتێكی مردن ھەیە.