12 تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە

K24 - سلێمانی   

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، 12 كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی چاكبوونەتەوە رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: "12 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبوونەوە و ئەمشەو دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".

راشیگەیاند: "بەمەش کۆی گشتی حاڵەتی چاکبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گەیشتە 39 كەس".