روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
ھەندێك میدیا ھەواڵی ناڕاستیان بڵاوكردووەتەوە
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، ھەندێك میدیای ناوخۆیی بە مەبەستی چەواشەكاری و بەلاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
دەقی روونكردنەوەی گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان:
ھەندێك میدیای ناوخۆیی بە مەبەستی چەواشەكاری و بەلاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بەپێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی 26 ئاداری 2020 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
26 ئاداری 2020
