راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە
تووشبووێكی دیكە كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كرا
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد، تووشبووێكی دیكە لە سلێمانی دەستنیشانكرا.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 56 ساڵە و خێزانی توشبووێکی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی
26 ئازار 2020