تەندروستی دهۆک راگەیەندراوێكی لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

پشکنینیان بۆ کراوە

K24- دهۆک:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، پێش بڕیاری کەرەنتینکردن واتە یەکی ئادار گەڕابوونەوە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، دوای دروستکردنی سەنتەرێک، داوا لەو کەسانە کرا کە  پێش بڕیاری کەرەنتینکردن لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە، بێن پشکنین بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو چوارچێوەیە و لە دوای پشکنینەکان، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ راگەیەندران، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.