وەزارەتی پەروەردە میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە
بەم رێگایانە دەتوانن مووچە وەربگرن
K24- هەولێر:
وەزارەتی پەروەردە میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە
میکانیزمەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردووە، لە رێگای تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی و پەیجی فەرمی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە.






