دوو کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

دوو کەسی دیکە تووش بوون

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە لە کەڕەنتینی شاری هەولێر و ئەوەی تریان پیاوێکی تەمەن 37 ساڵە لە شاری هەڵەبجە.