بانگەوازێکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە

داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە لە 01/03 تاوەکو 14/03 لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە، بەپەلە پەیوەندی بە ژمارە 122 بکەن.

دەقی بانگەوازەکە.

دڵنیایش دەدات، کە تەنها پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت.

بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە 3/1 ەوە گەڕاینەوە تاوەکو 3/14 ... بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە 122 یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ دڵنیابوون لە هەبوون و نەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا .... دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها نمونەی پشکنین وەردەگیرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

هاوکاریتان خزمەتی مرۆڤایەتی و تەندروستی خۆت و هاوڵاتیانە.