سێ نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر بە تەواوی چاکبوونەوە

رەوانەی ماڵەوە کرانەوە

K24- هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، سێ نەخۆشی شاری هەولێر بەتەواوی چاکبوونەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو.

یەکێک لەوان نەخۆشە ناجێگیرەکە بوو کە باری تەندروستی خراپ بوو، دوای چەندین جار پشکنین بەتەوای گەڕانەوە باری ئاسایی.

هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی 9 هاووڵاتی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند و چوونەوە ماڵەکانیان. بەمەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەوە گەیشتە 51 کەس.