لە بازگەكانی ھەولێر دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل دا گیرا

ویستویانە 52 كەس بگوازنەوە ناو شاری ھەولێر

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە بازگەكانی ھەولێر - كەركووك، و ھەولێر - گوێڕ دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل دا گیرا، كە ویستوویانە 52 كەس بگوازنەوە ناو شاری ھەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆ و زێرەڤانی لەسەر هەر دوو رێگای هەولێر- کەرکوک و هەولێر گوێر، دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل دا گیرا، کە هەڵسابوون بە گواستنەوەی 52 کەس لە دەرەوەی شاری هەولێرەوە بۆ ناو هەولێر، کە زۆربەیان عەرەب بوون کە گوایا کرێکارن، بەبێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی پزیشکی بۆ ئەوکەسانە بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژە بەوەشكراوە: "لە دوای دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکان 52 کەسەکەش تەسلیمی ئاسایشی هەولێر کران، بۆ ناردنیان بۆ پشکنینی پزیشکی".