مەسرور بارزانی لایەنە حکومییەکانی بۆ گەڕاندنەوەی قوتابی و هاووڵاتیانی هەرێم راسپارد
لایەنەکان رادەسپێرێت
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی قوتابیان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بخەنەگەڕ.
ئانۆ جهوههر وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە سەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵەکانی (وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و نوێنەراییەتەکانی هەرێم کە دەرەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە بەغدا) خرایەگەڕ لە پێناو گەڕاندنەوەی قوتابیان و هاووڵاتیانی کوردستانی لە دەرەوەی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هەنگاوەکان بەرەو گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی هەرێم بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشداوە، جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە، دەبێت هاووڵاتیان لە هەر وڵاتێک بن، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی ئەم وڵاتە بن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە نزیکترین باڵیوزخانە، کونسوڵگەری عێراقی، یاخود نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بکەن و رێنماییەکانیان جێ بە جێ بکەن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن روونیکردووەتەوە، هەروەها هاووڵاتیان هان دەدەین کە لەم کاتانەی فڕۆکەخانەکان و فڕۆکەکان بوینە شوێنی سەرەکی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە و نەخۆشیە گوێزەرەوە کوشندەیە کە هەموو توانایان بخەنە گەر بۆ مانەوەیان لە شوێنی خۆیان تاکو تێپەربوونی ئەم دۆخە دژوارەدا، بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.







