وه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌نجامی راپرسییه‌ك له‌سه‌ر كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
رێژه‌ی 86.4%ی به‌شداربووان له رێكاره‌كانی حكومه‌ت رازین
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی راپرسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونه‌ته به‌ر، بڵاو ده‌كاته‌وه و له ده‌ره‌نجامه‌كاندا كه 49 هه‌زار و 37 كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌ز تێیدا به‌شداربووه، ده‌ركه‌وتووه، كه زۆرینه‌ی به‌شداربووان له رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رازین و له‌گه‌ڵ توندكردنی زیاتری رێكاره‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی رێكاره‌كاندان.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌دا كه ماوه‌كه‌ی 48 كاتژمێر بووه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ره‌گه‌زی مێ به رێژه‌ی 44.6% به‌شداری كردووه له به‌رامبه‌ردا ره‌گه‌زی نێر 55.4% به‌شدار بووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا ره‌گه‌زی مێ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو توانایان هه‌یه پشت به ته‌كنه‌لۆژیا ببه‌ستن.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه، زۆربه‌ی به‌شداربووان له‌و ماوه‌یه‌دا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی وه‌ك: ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، بێكاری، په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 86.4%ی به‌شداربووان له‌و باوه‌ڕه‌دان، حكومه‌تی هه‌رێم له‌و دۆخه‌دا له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆی بووه و له رێكاره‌كانی حكومه‌ت رازین، له‌كاتێكدا به رێژه‌ی 8.8% له‌و باوه‌ڕه‌دان، به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت له‌و دۆخه‌دا مامناوه‌نده، هاوكات ته‌نیا 4.8%ی رێژه‌ی به‌شداربووان ده‌ڵێن: حكومه‌ت له رێكاره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیدا نه‌بووه.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)