وه‌زیری ته‌ندروستی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه هه‌زاران هاووڵاتی پاراستووه
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی رێكاره‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردن ئه‌نجامی زۆر ئه‌رێنی هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "بەردەوامی قەدەغەی ھاتووچۆ و کەرەنتینکردنی بەرکەوتووان، بە ھەزاران ھاوڵاتی پاراستوە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌ر له گه‌یشتنی بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌ریم رێكاری تایبه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند.
H.B