وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەرەنجامی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

3 حاڵه‌تی نوێ تۆماركران

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆك و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی

28 ئازار 2020

H.B